كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > دەربارەی فڕۆکەخانە > ناساندنى فرِۆكه‌خانه‌ > بۆ دواڕۆژ دروستكراوه
بۆ دواڕۆژ دروستكراوه

 

 
 فڕۆكه‌خانه‌ى نوێ یه‌كێك له‌ درێژترین فڕگه‌كانى جیهانى هه‌یه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ى ٤٨٠٠ مه‌تره‌ و پانییه‌كه‌ى ٩٠ مه‌تره‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌كراوه‌ بۆ كارپێكردنى كاتاگۆریى دوو (CAT II) كه‌ سیسته‌مى به‌ئامێر نیشتنه‌وه‌ (I LS)


 

فڕۆكه‌خانه‌ى نوێ یه‌كێك له‌ درێژترین فڕگه‌كانى له‌ هه‌رێم و سه‌رانسه‌رى جیهاندا هه‌یه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ى ٤٨٠٠ مه‌تره‌ و پانییه‌كه‌ى ٩٠ مه‌تره‌ . ئاماده‌كراوه‌ بۆ كارپێكردنى كاتاگۆریى دوو (CAT II) كه‌ سیسته‌مى به‌ ئامێر نێشتنه‌وه‌ (I LS ) ى بۆ دانراوه‌ . به‌هۆى گرفتى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌‌ى گه‌رمیى بۆ سه‌رووى ٥٠ eله‌ى سێلز كه‌ ده‌كاته‌(١٢٢ پله‌ى فه‌هره‌نهایت) له‌ وه‌رزى هاویندا، ئه‌م فڕگه‌ نوێیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر چاك له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجى فڕۆكه‌خانه‌دا ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ هێشتا زۆرترین فڕۆكه‌ له‌ كاته‌كانى فێنك ترى شه‌ودا دێن و ده‌ڕۆن.

بارهه‌ڵگره‌كان زۆر به‌خێرایى گه‌شه‌ده‌كه‌ن. بازرگانیى نه‌وت یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كڕیاره‌كانى بارهه‌ڵگره‌كان. تێرمیناڵى نوێ هۆڵى CIP(كه‌سانى بازرگانى گرنگ) تێدایه‌ بۆ فڕۆكه‌كانى كارى بازرگانیى، هه‌روه‌ها تێرمیناڵیكى (VIP) جیاكراوه‌شى هه‌یه‌ بۆ كه‌سایه‌تى تایبه‌ت و دیبلۆماتكاران .

فڕۆكه‌خانه‌ى نوێ ئاماده‌كاریى و جێبه‌جێكاریى بۆ هه‌موو ژینگه‌یه‌كى نوێ ده‌كات و له‌و ڕووه‌وه‌ش ده‌سته‌ى تایبه‌تى هه‌یه‌ بۆ چاه‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسه‌ ژینگه‌ییانه‌. فڕۆكه‌خانه‌ له‌ سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر نزیكه‌، ئه‌مه‌ش ماوه‌ى ڕێگاى هاتووچۆ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ و كاریگه‌ریى ژینگه‌یى كه‌م ده‌كاته‌وه‌ . فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌بڕى ٥٥٠ ملێون دۆلارى ئه‌مریكى له‌ سه‌ر ئه‌ركى بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروستكراوه‌ .


Built for the future

په‌یوه‌ندی كردن