![]() |
![]() |
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ژینگه‌یه‌كى دڵگیر و ڕووناك و كراوه بۆ گه‌شتیاران و كارمه‌نده‌كانى ده‌سته‌به‌رده‌كات به باڵه‌خانه‌ى نوێ و خزمه‌تگوزاریى شارستانیانه‌وه و مۆدێرن. فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولیر به دیزاینێكى كراوه و جوان و سەرنجڕاکێش له‌لایه‌ن گروپى (سكۆت ویلسن ) دروستكراوه كه باره‌گاكه‌ى له وو‌ڵاتى به‌ریتانیایه . ئه‌م گروپه سه‌ربه كۆمپانیایه‌كى خه‌ڵات ڵێ به‌خشراوه له هه‌ردوو كارى دیزاین و نه‌خشه‌كێشان به كاركردن له شوێنه سروشتیى و دروستكراوه‌كاندا . پڕۆژەکانیان له جیهاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه و بریتین له جوانكاریى سروشتى و دیزاینى شارستانیانه و دروستكردنى باڵه‌خانه و ڕێگاى ووشكانیى و هێڵى ئاسنین و فڕۆكه‌خانه . بهڵێندهرى سه‌ره‌كیى، كۆمپانیاى (ماكێوڵ چه‌نگیز) ه كه كۆمپانیایه‌كى بنیاتنانى گه‌وره‌یه له توركیا دامه‌زراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانیى كارده‌كات . فڕۆكه‌خانه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى كۆندا دروستكراوه كه پێشتر بنكهكى سه‌ربازیى بووه . به‌فڕگه كورته (٢٨٠٠) مهترییهكهى و باڵه‌خانه‌كانى تێرمیناڵه كاتییهكهى خواست و داواكاریكان نه‌ك هه‌ر ته‌نها بۆ تێرمیناڵێكى نوێ به‌ڵكو بۆ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى نوێ زیاد بوون . له ساڵى ٢٠٠٣ دا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا كه پێویسته كوردستان ده‌روازه‌ى خۆى به‌ره‌و جیهان هه‌بێ له هه‌ولێردا و له مانگى حه‌فتى ٢٠٠٣ له سه‌ر بنكه سه‌ربازییه كۆنه‌كه‌دا به‌ردى بناغه‌ى فڕۆكه‌خانه دانرا .له دیسه‌مبه‌رى هه‌مان ساڵدا یه‌كه‌مین خزمه‌تگوزاریى یاسایى له‌لایه‌ن هێڵى ئاسمانیى كوردستانه‌وه گه‌یه‌ندرا فڕۆكه‌خانه. له هه‌مان كاتدا كارى چاكسازیى و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه له ژێر چاودێرى رێزدار (نیچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى ته‌كنیكى به‌رده‌وام بوو وه له ٢٦/٥/٢٠٠٥ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى فڕۆكه‌وانى شارستانیى (ICAO) ه كۆدى (ORER) ى وه‌رگرت .
|
![]() |