![]() |
![]() |
ناوى كۆنى ئه‌ربیل، (هه‌ولێر)ه كه به ماناى شارێك دێت كه خۆرى تێدا په‌رستراوه، هه‌ر له‌ساڵى ٢٣٠٠ ى پێش زاینیشه‌وه قه‌ڵاى هه‌ولێر پێگه‌یه‌كى گرنگى بازرگانیى و فره كه‌لتوورى نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا بووه . |
![]() ![]() |
شارى هه‌ولێر (ئه‌ربیل) كۆنترین شارى زیندووى جیهانه، پایته‌ختى هه‌رێمى فیدرِاڵى كوردستانه و به دوورى ٣٥٠كم ده‌كه‌وێته باكورى به‌غدا له ناوچه‌یه‌كى به پیت و ده‌وڵه‌مه‌ندى نێوان دوو ڕووبار (زێى گه‌وره‌و زێى بچووك).له‌سه‌ده‌ى بیست و سێیه‌مینى پێش زایندا ناوچه‌كه پردێكى پهرِینهوهى گرنگ بوو له نێوان ڕۆژ هه‌ڵات و ڕۆژ ئاوادا و چه‌ند سه‌رده‌مانێكیش ئاشوریى و فارس و عوسمانیى و عه‌ره‌به‌كان فەرمانڕەواییان تێدا كردووه. |
قه ڵاى هه‌ولێر وه‌كو سه‌نگه‌ر و دیوى ناوه‌وه‌ى شار. ماوه‌ى پێنج هه‌زار ساڵه ئاوه‌دانه و هه‌میشه پێگه‌یه‌كى گرنگى بازرگانیى و فره كلتوورى نه‌ته‌وه‌ى جیا جیا بووه . ئێستا به هاوكاریى ڕێکخڕاوی یونسكۆ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه له داهاتووشدا ده‌بێته مۆزه‌خانه‌یه‌كى كراوه . هه‌ولێر ئێستا پایته‌ختى كوردستانه، به ژماره‌ى دانیشتوانى زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س، سێیه‌مین گه‌وره شارى عێڕاقه و خێراترین شاره له گه‌شه‌سه‌ندندا. عه‌نكاوه كه به‌شى كریستیانه‌كانی شاره‌كه‌یه، ئێستا ژماره‌ى دانیشتوانى نزیكه‌ى بیست هه‌زار كه‌سه. فراوان بوونى ژماره‌ى دانیشتوان : خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستى كاركردن و به‌هۆى سه‌قامگیرییه‌وه ڕووده‌كه‌نه كوردستان كوچكردنی زیاتر له ٢١٢٠٠٠ كه‌س له ساڵى ٢٠٠٣ بۆ كوردستان. كوردستان : ٥,٠٠٠,٠٠٠ له ساڵى ٠٠٨ ٢ |