![]() |
![]() |
" فڕگهیهك بهگهشهیهكی بێ سنوور بۆ عێڕاقی نوێ " له‌گه‌ل مێژوویه‌كی پڕ له سه‌رفرازیى و نه‌ریت و سامانه زۆر‌و زه‌به‌نده‌كانى , كوردستان له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا پێشكه‌وتنى گه‌وره به خۆیه‌وه ده‌بینێ و هه‌ولێریش ئێستا خاڵى وه‌رچه‌رخانه بۆ دواڕۆژى كوردستان. |
هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى سه‌ر به خۆیه له عێراقى فیدراڵ . ده‌كه‌وێتـه به‌شى باكورى رِۆژهه ڵاتى عێڕاق، ژماره‌ى دانیشتوانى چوارملیۆن كه‌سه له هه‌ر سێ پارِێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك . سنووره‌كانى له رِۆژ ئاوادا له‌گه‌ڵ سوریایه و له ڕۆِژهه ڵات ئێران و له باكوریش له‌گه‌ڵ توركیایه كه شوێنى به یه‌ك گه‌یشتنى زه‌ویه به پیته‌كان و زنجیره چیاكانى زاگرۆس و ڕووباره‌كانى دیجله‌و زێى گه‌وره‌و زێى بچووكى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت . كوردستان ڕووبهركهى ٥٠,٠٠٠ په‌نجا هه‌زار كیلۆمه‌ترى دووجا یه : چوار ئه‌وه‌نده‌ى رِووبهرى وو‌ڵاتى لوبنانه و له‌ووڵاتى هۆڵه‌نداش گه‌وره‌تره . زمانه‌كانى : زمانی كوردى زمانى سه‌ره‌كیه ,توركمانى ,عهربى,ئه‌رمه‌نى ,له‌هه‌ندێ ناوچه‌شدا ئاشوریى. هه‌ولێر (ناوى كوردییه‌كه یه) ئه‌ربیل پایته‌ختى كوردستانه‌ى و به دوورى ٣٥٠كم ده‌كه‌وێته باكورى به‌غداى پایته‌ختى عێڕاق . هه‌ولێر یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین شاره‌كانى كوردستان ، دواتریش سلێمانى و دهۆك. له‌وه‌ته‌ى دیاریكرانى وه‌كو ناوچه‌ى دژهفرِین له‌ساڵى ١٩٩١وه، هه‌رێمى كوردستان به گه‌شه‌یه‌كى خێرادا تێپهرِیوه.له‌وه‌ته‌ى پڕۆسەی ئازادى عێرِاقیشهوه له ساڵى ،٢٠٠٣ زیاتر له ٦٥% ئه‌و گوندانه ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه كه به ده‌ستى ڕ‌ژێمى سه‌ددام حوسێنه‌وه وێران كرابوون . ئه‌و سه‌قامگیریى و خۆشگوزه‌رانییه‌ى كه به هۆى سیاسه‌تى به تواناى ئابوریى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاتۆته كایه‌وه نموونه‌ى ڕۆلێكى به‌رچاوى دروست كردووه له عێڕاقى نوێ‌دا . ئابووریى : یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان له مانگى ته‌موزی سالی ٢٠٠٦دا په‌سه‌ند كرا. ١٤٥ پڕۆژەی ڕێپێدراو په‌سه‌ند كراوه (مانگى یه‌كى ٢٠٠٩) . |
![]() |