كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > ڕیبەری فڕۆکەخانە > ڕۆیشتن > بازگه‌و پشكنین
بازگه‌و پشكنین

گه‌شه‌سه‌ندنى خێراى شارى هه‌ولێر (كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ ڕەواجترین شوێنى وه‌به‌رهێنان له‌ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێڕاقدا) به‌هۆى ئاست و تواناى به‌رزى ئاسایشه‌وه‌ فه‌راهه‌م كراوه‌ كه‌ ڕێگە به‌هێچ هه‌رِه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ك نادات بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌ . وه‌كو ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كیى شارى هه‌ولێر,فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر خاوه‌نى یه‌كێك له‌ باشترین ڕێوشوێنه‌كانى پشكنین و خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ جیهاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ى كارامه‌یى و ئاسانكاریى سه‌رده‌مییانه‌ى ئاسایشه‌.
 

 

بازگه‌و پشكنین :

گه‌شتیارانى ڕۆیشتوو به‌م سێ هه‌نگاوانه‌ى پشكنینى جانتاوه‌ تێپەڕ ده‌بن .

 




١- شوێنى گشتى وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌ فڕۆكه‌خانه‌ شوێنى چوونه‌ژووره‌وه‌ى خاڵى پشكنین.

 

٢- پێش كه‌وه‌نته‌ره‌كانى تۆماركردن
(Check in) له‌ ناو تێرمینال.

 


٣- پشكنینى جانتای ده‌ست له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌كان.

 
 
تكایه‌ له‌هه‌ر خاڵێكى پشكنین دا پلیتى فڕۆكه‌و پاسپۆرته‌كه‌ت پیشان بده‌‌.
تكایه‌ بۆ هه‌ر یارمه‌تیه‌ك پرسیار له‌ كارمه‌ندانى فڕۆكه‌خانه‌ بكه‌ن.

په‌یوه‌ندی كردن