كوردى عربى ئینگلیزى
searh
 
Home لاپه‌ڕه‌ى سه‌ره‌كى > ڕێبەری فڕۆکەخانە > ڕۆیشتن > تۆماركردن و وه‌رگرتن
تۆماركردن و وه‌رگرتن

 

 هه‌ر كاتێك كه‌ ده‌گه‌یته‌ ناو تێرمیناڵ خاڵه‌كانى تۆماركردن و وه‌رگرتن ده‌كه‌ونه‌ به‌رامبه‌رت .له‌ دواى پشكنینى جانتاكه‌ت، تكایه‌ به‌ره‌و كاونته‌رى تۆماركردن بڕۆ بۆ وه‌رگرتنى پسوله‌ى هێڵه‌ ئاسمانییه‌كه‌ت بۆ ڕۆیشتنت .

 له‌وانه‌یه‌ له‌وێدا داواى پیشاندانى پاسه‌پۆرت و پلیتى فڕۆکەت لێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى شوێن مه‌به‌ستى ڕۆیشتنت پێویسته‌ ڤیزا و به‌ڵگه‌نامه‌ى گه‌شته‌كه‌ پیشان بدرێـن.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ خاڵه‌كانى تۆماركردن و وه‌رگرتن بۆ هێڵێكى ئاسمانیى ته‌رخان كراوه‌ و به‌ هۆى شاشه‌ى ئه‌لكترۆنیى له‌ سه‌ره‌وه‌ى مێزه‌كانه‌وه‌ به‌ ئاسانى ده‌ناسرێنه‌وه‌ .

 

بۆ خستنەڕووی جانتا و ئامێرى هه‌ژماركردنى دوورى یاخود هه‌ر هاوكارییه‌كى تایبه‌ت یان پێداویستییه‌ك تكایه‌ داواكاریه‌كانت ئاراسته‌ى كارمه‌ندانى هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان بكه‌ .

شوێنه‌كانى نوێژ كردن ده‌كه‌ونه‌ نزیك ئۆفیسى هێڵه‌ئاسمانییه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر مێزه‌كانى تۆماركردن و وه‌رگرتن.


 

 

په‌یوه‌ندی كردن