له‌وانه‌یه هێڵه ئاسمانییه‌كان شێواز و نرخ دانانى تایبه‌تى خۆیان هه‌بێـت بۆ جانتاكان .
تكایه پێش وه‌خته له‌سه‌ر پلیتهكهت یان ماڵپه‌رى هێڵهئاسمانییهكه ته‌ماشاى نرخى كرێى جانتاكان بكه بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى تۆماركردن و وه‌رگرتندا تووشى كرێى زیاده‌ى چاوه‌روان نه‌كراو نه‌بیت .
ژماره‌ى ته‌له‌فۆن و ماڵپه‌ره‌كانى كۆمپانیاكانى هێڵهئاسمانییهكان
هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى ترانزێتیان هه‌یه ده‌توانن داواى تۆماركردن و وه‌رگرتنى جانتاكانیان بكه‌ن بۆ شوێنى مه‌به‌ستى كۆتایى . به‌ڵام هه‌ندێك له‌و شوێن مه‌به‌ستانه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نایانگرێته‌وه، بۆ زانیارى زیاتر تكایه له مێزه‌كانى تۆماركردن و وه‌رگرتن بپرسن.
|
جانتاى ده‌ست (شوێنى دانانى جانتاى ده‌ست)
 |
- به‌مه‌به‌ستى دڵنیاكردنه‌وه له‌گه‌شتى سه‌لامه‌ت، درێژیی لایهكانى جانتاى ڕێپێدراو بۆ ناو فڕۆكه مه‌رجی بۆ دانراوه.
- له‌وانه‌یه جیاوازیی ھەبێ به‌گوێره‌ى هه‌ریه‌كه له‌و هێڵهئاسمانییه یاخود ئه‌و كورسییه‌ى كه‌به‌كارى ده‌هێنى، تكایه به‌ر له‌گه‌شت كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هێڵهئاسمانییهكه پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكه.
- ئه‌و جانتایانهى ده‌ست كه‌به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ڕێیان پێدراوه پێویسته دوورییهكانیان كه‌متر بێ له ٥٥ ٤٠x ٢٠xسانتیمه‌تر و سه‌رجه‌مى درێژیی هه‌رسێ لایهكانیش له١١٥ سانتیمه‌تر و كێشیشیان له‌١٠ تاوه‌كو ١٢ كیلۆگرام زیاتر نەبێ.
- هه‌رچۆنێك بێ، یه‌ك جانتاى زیاده‌ى ده‌ستیی ئافره‌تان، جانتاى گیرفان، خواردنى منداڵان، سه‌به‌ته‌ى منداڵ، یاخود جانتاى بچووكى گیرفان وه‌كو جانتاى ده‌ست ڕێیان پێده‌درێت.
- A+B+C= ژێر١١٥سم
|
ناردن و وه‌رگرتنى جانتا (قه‌باره‌ی جانتاى نێردراو بۆ ناو كارگۆ)
 |
-
ڕێگه
پێدان بۆ ئه‌و جانتایانهى كه بێ به‌رامبه‌ر تۆماركراون له‌وانه‌یه جیاوازبێت. به‌گوێره‌ى ئه‌و هێڵهئاسمانییه یاخود دووریی نێوان شوێن مه‌به‌سته‌كان یان ئه‌و كورسیه‌ى كه به‌كارى ده‌هێنى. تكایه پێش گه‌شت كردنت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هێڵه ئاسمانییه‌كه خۆت یه‌كلا بكه‌ره‌وه.
- به‌گشتی ، دوو جانتا كه كێشى هه‌ر یه‌كێكیان له ٢٣ كیلۆگرام زیاتر نه‌بێ بۆ ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ڕێیان پێدراوه.
|
توماركردنى جانتاى قه‌باره گه‌وره
 |
- دواى ئه‌وه‌ى له مێزى تۆماركردن و وه‌رگرتنى كۆمپانیاى هێڵه ئاسمانییه‌كه كرێى داواكراوى جانتاى قه‌باره گه‌وره ده‌ده‌ى، له مێزى ناساندنى گومرگدا كه ده‌كه‌وێته پشته‌وه‌ى مێزه‌كانى تۆماركردن و وه‌رگرتندا، له‌وانه‌یه ئه‌وكات بتوانی جانتا قه‌باره گه‌وره‌كه تۆمار بكه‌ى.
- تكایه له نزیكترین شوێنى پێچانه‌وه‌ى جانتا گه‌وره‌كان دووباره جانتاكان بپێچه‌وه كه له‌وانه‌یه زیانى به‌ركه‌وتبێت.
- ستاندارده‌كانى جانتاى قه‌باره گه‌وره: جانتا كه كێشه‌كه‌ى له ٥٠ كیلۆگرام زیاتر بێت و درێژییه‌كه‌ى له ٩٠ سانتیمه‌تر و پانییه‌كه‌ى له ٤٥ سانتیهمهتر و یاخود به‌رزییه‌كه‌ى له ٧٠ سانتیمه‌تر زیاتر بێت.
-
A+B+C= سه‌رووى ٢٠٠سم
|
※ له كاتى دواكه‌وتن و زیان پێكه‌وتن، یاخود وونكردنى جانتاكانت تكایه په‌یوه‌ندى به ئۆفیسى هێڵهئاسمانییهكهت بكه .
|
|