كه ده‌گه‌یته ده‌ره‌وه‌ى تێرمیناڵ ده‌توانى هه‌ر ١٥خولهك جارێك پاسه‌كانى فڕۆكه‌خانه به خۆڕایى به‌كاربهێنى له شوێنى وه‌ستانى پاسه‌كان له‌لاى دووڕیانى به‌رده‌م تێرمیناڵ. پاسه‌كه ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و شوێنى گشتیى وه‌ستانى ئوتۆمبێل ده‌كه‌ویته ڕێ له‌و شوێنه‌ى كه ڕه‌نگه له‌لایه‌ن كه‌س و كار و هاوڕێكانته‌وه پێشوازیت لێ بكرێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ تاكسى بگرى بڕۆ بۆ لاى شوێنى به‌كرێ گرتنى تاكسى له هۆڵى چوونه ده‌ره‌وه‌ى تێرمیناڵى گه‌شتیاران . تاكسى فڕۆكه‌خانه به ویستى خۆت ده‌تبات به‌ره‌و هوتێلهكهت یان ماڵه‌وه . ده‌شتوانى په‌یوه‌ندى بكه‌ى به سه‌نته‌رى به‌كرێ گرتنى تاكسى یاخود له شوێنى وه‌ستانیان له ده‌ره‌وه‌ى تێرمیناڵ تاكسى بگرى .له كاتى ئێستادا تاكسیهكانى فڕۆکەخانە تاكه هۆى گواستنه‌وه‌ى گشتین له فڕۆكه‌خانه‌وه بۆ ناوشار . كرێى ستانداردى ڕێگا له فڕۆكه‌خانه‌وه بۆسه‌نته‌رى شار ١٥ دۆلارى ئه‌مریكییه . ئه‌وان به گوێڕەی كات و دووریى ڕێگاكه كرێیه‌كه دیارى ده‌كه‌ن .